‌باران لە خەودا؛ لە نێوان ڕەحمەت و ئاگادارکردنەوەدا

وێستگە ستایل-

باران لە خەودا؛ لە نێوان ڕەحمەت و ئاگادارکردنەوەدا

وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان

باران یەکێکە لە دیاردە سروشتییەکان کە لە خەودا وەک هێمای سەرەکی بۆ ڕزق و ژیان سەیر دەکرێت، بەڵام شێوازی بارینەکە و ئەو شتانەی لەگەڵیدا دەبارێن، دەتوانن مانای خەونەکە لە خێرەوە بۆ کارەسات بگۆڕن.
لێکدەرەوانی خەون ئاماژە بەوە دەدەن کە بارانی هێمن و لە کاتی خۆیدا، نیشانەی ژیانێکی کامەران و خۆشگوزەرانییە بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە، هەروەها ئەگەر ئاوی بارانەکە پاک بێت و کەسەکە بیخواتەوە یان خۆی پێ بشوات، ئەوا نیشانەی دەوڵەمەندبوون، تەوبەکردن و پاکبوونەوەیە لە گوناه، تەنانەت بۆ کەسی بێباوەڕیش نیشانەی موسڵمانبوونە.

لە بەرامبەردا، ئەگەر باران تەنها لە یەک شوێنی دیاریکراو ببارێت، دانیشتوانی ئەو شوێنە تووشی خەم و پەژارە دەبن. مەترسیدارتر لەوەش، ئەگەر لە بری ئاو، بەرد یان خوێن لە ئاسمانەوە ببارێت، یان بارانەکە بە خوێن لە زەوییەوە دەربچێت، ئەوا ئاماژەیە بۆ ڕوودانی تاوان، کوشتار و ئازار لەو وڵاتەدا. هەروەها بارانی بەهێز کە لافاو و وێرانکاری دروست بکات، هێمایە بۆ فیتنە و شەڕ.

سەبارەت بە هەندێک نیشانەی دیکە کە لەم خەونانەدا دەردەکەون، ئەگەر کەسێک لە خەودا باڵای درێژ ببوو، نیشانەی تەمەندrێژی و زانست و پارەیە، بەڵام کورتبوونەوەی باڵا بە مانای کورتی تەمەن دێت. هەروەها باران دەکرێت مانای کاروانی حوشتر یان زیندووبوونەوەی کارێکی لەبیرکراو بێت.

لە کۆتاییدا، باران لە خەودا ئەگەر زیانی بەدوادا نەیەت، هەمیشە وەک ڕەحمەت و ژیان بۆ مرۆڤ و زەوی لێکدەدرێتەوە، بەڵام گۆڕانی سروشتی بارانەکە پەیامی گرنگی پێیە بۆ خەوبینەکە.

سەرچاوە: کتێبی خەونامەی ئیبن سیرین


PM:08:59:15/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل