نیشانه و چارهسهری واسواسی
وێستگە ستایل-
واسواسی بریتییە لە بیرکردنەوە، هەڵپە یان وێنەی مێشکی دووبارە و بەردەوام، بە بێ ویستی کەسەکە خۆی دێتە مێشکەوە و تاک دەزانێت کە بیرکردنەوەکە هی خۆیەتی و هەوڵدەدات رێگری لێبکات بەلام کاتێک رێگری لێدەکات توشی قەلەقی و بێزاری دەبێت، دكتۆر جەعفەر پزیشکی پسپۆری دەروونی لهم بابهتهدا نیشانه و چارهسهری ئهم نهخۆشییهی خستۆته ڕوو.
ئهم پزیشكه دهڵێت" له حاڵهتی واسواسیدا، هەندێکجاریش تاک پەنا دەباتە بەرئەوەی کە بەگوێی بیرکردنەوەکانی بکات هەتاوەکو لەو قەلەقی و بێزارییە رزگاری بێت بەمەش دەوترێت رەفتاری ناچارکردن (Compulsion)"
بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین ئەم تایبەتمەندیانەی هەیە:
1- بیری دووبارە بووەوە کە دێتە مێشکی مرۆڤەوە.
2- بیرکرنەوەکە بەبێ ویستی تاک دێتە مێشکیەوە.
3- تاک حەزی لەو بیرکردنەوانە نییە و هەوڵدەدات رێگریان لێبکات.
4- کاتێک رێگری لەو بیرکردنەوانە دەکات توشی بێزاری و قەلەقی دەبێت.
5- ئەگەر رێگریشی لێنەکات ئەوە دەبێت کردەوەیەکی جەستەیی یان کردەیەکی مێشکی ئەنجامبدات، نمونە: ئەوانەی راران دەربارەی پاکوخاوێنی.
6- بیرکردنەوەکەیان ئەوەیە کە شتەکە پاکنەبۆتەوە و چەندبارە دێتە مێشکییەوە کە ئەو شتە پیسە.
7- خۆی ئەو بیرکردنەوە دروستناکات بەڵکو دێتە مێشکییەوە.
8- حەزناکات کە ئەوەندە بێتە مێشکییەوە و شت بشواتەوە.
9- هەرکات شتەکان نەشواتەوە زۆر قەلەق و بێزار دەبێت.
10- بەردەوام شتەکان دەشواتەوە و دوودڵە، لەوانەیە سەعاتێک خەریکی شتنی دەستەکانی بێت یان زیاد لە ١٠ جار بیانشواتەوە.
چارەسەری ئەم نەخۆشییە بە دوو رێگەیە:
1- دەرمانی دەرونی دەدرێتێ هەتا نیشانەکانی کەمببنەوە و باش ببێت، دەرمانەکانیش جۆراوجۆرن و بەگویرەی دۆخی نەخۆشەکە دەگۆرێت.
2- چارەسەری دەرونی لەسەر شێوازی جەلسات بۆ نەخۆش کە کار لەسەر بیرکردنەوە ناتەندروستەکانی دەکرێت و دەگۆرێن بۆ بیرکردنەوەی واقیعی.
زۆربەی کات بەکارهێنانی هەردوو رێگەکە بەیەکەوە دەبێتە هۆی زووچاکبونەوە و باشبوونی نەخۆش، زۆرێک لە توشبووان واتێگەیشتوون کە ئەم نەخۆشییە باشنابنەوە.
PM:04:25:09/12/2023
ئهم بابهته 2420
جار خوێنراوهتهوه