گه‌شتی كرد خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ببینێت به‌ڵام ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه
وێستگە ستایل-
ئافره‌تێك بوو به قوربانی تاوانێكی وه‌حشیگه‌ری ژماره‌یه‌ك مافیا كه بازرگانی به جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن پاش ئه‌وه‌ی تاوانبار خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی له‌لا دروستكردوه خۆشی ده‌وێت، دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌وه‌ی ڕویدا پۆلیس پارچه‌كانی جه‌سته‌ی ئه‌م ئافره‌ته له نزیك كه‌نار ئاوێك به دووری 4000 كیلۆمه‌تر له شوێنی مانه‌وه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه.
ئافره‌ته‌كه ناوی" بلانكا ئه‌ریلانۆ" یه پاش ئه‌وه‌ی له مه‌كسیك به‌ره‌و پیرۆ ڕۆیشتوه و 3000 میلی بڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌نته‌رنێتی ببینێت، هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌م خانمه 51 ساڵه له‌سه‌ر كه‌نار ئاوی هواتشۆ له پیرۆ ون بووه و ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌یان ده‌رهێناوه به نه‌شته‌رگه‌ری و پاش ئه‌وه سه‌ر و ده‌ست و قاچیان بڕیوه.
پاش لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتوه ئه‌و پیاوه‌ی فێڵی له بلانكا كردوه ته‌مه‌نی 37 ساڵ بووه و ناوی" خوان پابلۆ فیلاڤۆرتی" یه به‌هۆی ئه‌م تاوانه‌وه‌وه به تۆمه‌تی كوشتن 35 ساڵ سزای زیندانی به‌سه‌ردا دراوه.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی ئه‌م كه‌یسه باس له‌وه ده‌كات به به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن چه‌ند مافیایه‌كه‌وه به فێڵی جۆراوجۆر بۆ ده‌ستكه‌وتنی كار یان پاره یان خانوو یان كۆچكردن بۆ كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا فێڵ له خه‌ڵك ده‌كه‌ن و به نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یان ده‌رده‌هێنن و له بازاڕی ڕه‌ش ده‌یفرۆشن.
PM:12:44:26/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 6448
جار خوێنراوه‌ته‌وه