‌سێلڤا ماوەیەکى دیاریکراو بۆ بەرشەلۆنە دادەنێت

وێستگە سپۆرت-

بێرناردۆ سیلڤای ئەستێرەی پورتوگالی ماوەیەکی دیاریکراو بۆ ئیدارەی بەرشەلۆنە بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە گواستنەوەی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە دادەنێت 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە، سیلڤا دەیەوێت لە ماوەیەکى دیاریکراودا بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی بدات کە بە کۆتایی هاتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا "یۆرۆی 2024” کۆتایی دێت، واتە تا 14ی تەمموز. ..

لە ڕاپۆرتەکەدا بە گێڕانەوەی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاماژەی بەوە کردووە، سیلڤا دەیەوێت ئەو ماوەیەی پشوو بەسەر ببات بەبێ ئەوەی سەرقاڵی بابەتی داهاتووی خۆی بێت. ..

جواو فیلیکس، ئەستێرەی بەرشەلۆنە کە بە خواستن لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە هاتووە پشتڕاستی کردبووەوە کە بێرناردۆ سیلڤای هاونیشتیمانیی خۆی لەبارەی ژیانی ئەو شارە کەتەلۆنییە لێی پرسیوە، بەمەش ئاماژەیە بۆ ئارەزووی ئەو هەنگاوەی گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە. ..

گرێبەستەکەی بێرناردۆ لەگەڵ سیتی، بڕگەی ئازادکردنی بە بڕی ٥٨ ملیۆن یۆرۆ لەخۆدەگرێت.


AM:10:50:07/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌