‌ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید لە مان سیتى بردەوە و گەیشتە نیوەى کۆتایی

وێستگە سپۆرت-

یانەى ڕیاڵ مەدرید گەیشتە نیوەى کۆتایی چامپیۆنسلیگ پاش بردنەوەى بە لێدانى یەکلاییکەرەوە لە مان سیتى

لە یارییەکانى گەڕانەوەى چارەکى کۆتایی خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا یانەى مان سیتى میواندارى ریاڵ مەدریدى کرد ، یارى چوون 3-3 کۆتاییهات بوو ، لەم یارییە هەردوو تیپ 1-1 یەکسان بوون 

گۆڵەکەى ڕیاڵ مەدرید رۆدریگۆ لە خولەکى 12 تۆمارى کرد و گۆڵى یەکسانى سیتى دى برۆین لە خولەکى 76 تۆمارى کرد 

دواتر لە لێدانە یەکلاییکەرەوەکاندا ریاڵ مەدرید سەرکەوتنى تۆمار کرد و گەیشتە نیوەى کۆتایی بۆ رووبەڕووبەروونەوەى بایرن .


AM:12:48:18/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌