‌ڤیدیۆ.. ئه‌رجه‌نتین له‌ كۆسته‌ریكاى برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

لە یاریەکی دۆستانەدا ئەرجەنتین بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە کۆستاریکای بردەوە.

لە کۆتا یاری دۆستانەیدا لە هەفتەی فیفادا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین به‌ بێ مێسی رووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆستاریکا بووەوە.

لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە ئاستیان لە یەکترەوە نزیکتر بوو تا لە خولەکی 34 ئۆگالدی گۆڵێکی بۆ کۆستاریکا تۆمارکرد.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی ئەرجەنتین ریمۆنتادایان کرد و توانیان سێ گۆڵ لە رێگەی ئەنخێل دی ماریا و ماک ئەلیستەر و لاوتارۆ مارتینێزەوە تۆمار بکەن لە خولەکەکانی 52 و 56 و 77، سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.


AM:10:27:27/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌