‌ئاگاتان لەو ڕیکۆردەى ڕاهێنەرە نوێیەکەى لیڤەرپوڵە

وێستگە سپۆرت-

ئارنێ سڵۆت ڕاهێنەرە نوێیەکەى لیڤەرپوڵ دەبێتە گرانبەهاترین راهێنەری هۆڵەندی لە مێژووی پرێمەرلیگدا.

دوێنێ هەینی تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، هەردوو یانەی لیڤەرپوول و فاینۆرد گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی، لە وەرزی نوێ ئارنێ سڵۆت دەبێت بە شوێنگرەوەی یۆرگن کڵۆپ.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، سڵۆت هەر لە ئێستاوە یەکێک لە ریکۆردە گەورەکانی پرێمەرلیگی شکاند و بووە بە گرانبەهاترین راهێنەری هۆڵەندی لە مێژووی خولەکە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، بۆ گواستنەوەی سڵۆت، لیڤەرپوول بڕی 13-15 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە فاینۆرد کردووە، بەمەش ناوبراو دەبێت بە تاکە راهێنەری هۆڵەندی لە مێژووی خولەکە، کە ئەو بارە لە گواستنەوەی خەرج بکرێت


AM:10:32:27/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌