‌لیکیپ: پاریس سانجێرمان هەڵوێستی خۆی بەرامبەر داهاتووی مێسی دەگۆڕێت

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامەی "لیکیپ"ی فەرەنسی ئاشکراى کردووە کە بەرپرسانى پاریس سانجێرمان بۆچونیان بلە بارەى داهاتووى مێسییەوە گۆڕاوە.

گرێبەستەکەی مێسی لە ٣٠ی حوزەیران کۆتایی دێت تا ئێستاش نەگەیشتۆتە ڕێککەوتن بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى 

خواستی پاریس سانجێرمان درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بوو، بەڵام پێدەچێت ئەو خواستە کەمێک کەمبوبێتەوە و یانەکە دڵنیا نییە لە نیازی هێشتنەوەی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە.

ئەمەش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە دێت کە هاندەرانی پاریس سانجێرمان پێش یارییەکەی ڕێن لە خولی فەرەنسا هوتافی وفیکەى نارەزاییان دژى مێسی لێدا.

پاریس سانجێرمان بیر لەوە دەکاتەوە خۆی لە پێشێلکردنی یاساکانی یارى داراى خاوێن  بەدوور بگرێت و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا میسی بە خۆڕایی بڕوات، ئەمەش دوای بەردەوامی شکستەکانی لە نەبردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ دوای ئەوەی لە قۆناغی ١٦ بە بایرن میونشن دۆڕا.


PM:04:09:20/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری