كاسمیرۆ ژمارهیهكى بێ وێنهیهى مانچستهرى شێواند
وێستگە سپۆرت-
کاسیمیرۆی بەڕازیلی، ئەستێرەی هێڵی ناوهندى یانەی مانچستەر یونایتد به وهرگرتنى كارته سورهكهى ژمارهیهكى گرنگى مانچستهر یونایتدى شێواند.
تۆڕی "ئۆپتا” بۆ ئامارهكان ڕایگەیاندووە کە کاسیمیرۆ له ژیانى وهرزشیدا یەکەم کارتی سووری ڕاستەوخۆی وەرگرت له پێنج خوله گهورهكهى ئهوروپا
ئاماژەی بەوەشکرد، پێش ئەوە کاسیمیرۆ 336 جار لەگەڵ ڕیال مەدرید یاریی کردووە و 30 یاری لەگەڵ مانچستەر یونایتد ئەنجامداوە بەبێ ئەوەی ڕاستەوخۆ کارتی سووری وەرگرتبێت.
شایەنی باسە کاسیمیرۆ، لە ماوەی تەواوی ژیانی تۆپی پێیدا، ١٣٦ کارتی زەردی وەرگرتووە، لە کاتێکدا دوای وەرگرتنی دوو کارتی زەرد دوو جار کارتی سووری ناڕاستەوخۆی وەرگرتووە.
لە کاتێکدا تۆڕی "سکای سپۆرت”ی بەریتانی ڕایگەیاند کە دەرکردنی کاسیمیرۆ یەکەمجارە بۆ مانچستەر یونایتد لە دوای کارتی سووری هاری ماگوایەر بەرامبەر واتفۆرد لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢١.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەم کارتە کاسیمیرۆ کۆتایی بە زنجیرەی یونایتد هێنا، کە ٦٥ یاری ئەنجامدا بەبێ ئەوەی یاریزانەکانی کارتی سوور وهربگرن.
PM:09:59:04/02/2023
ئهم بابهته 640
جار خوێنراوهتهوه