‌نوێترین لێدوانى سكالۆنى له‌ باره‌ى بردنه‌وه‌ى مۆندیاله‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

لیۆنێل سكالۆنى ڕاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین ده‌ڵێت ناتوانین بڵێین مۆندیال ده‌به‌ینه‌وه‌ ، به‌ڵام ئاماده‌ین بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هه‌موو تیپه‌كان.

له‌ نوێترین لێدوانیدا سه‌باره‌ت به‌ مۆندیال سكالۆنى وتى: ئەگەر بڵێین مۆندیال دەبەینەوە، درۆیە بۆ هاندەران، چونکە تیپی گەورە هەن، بەڵام ئێمە ئامادەین ڕووبەڕووی هەمووان ببینەوە.

سكالۆنى ده‌شڵێت: پێویستە هەموو ئەرجەنتینیەکان بزانن کە ئەم تیپە تا دوا دڵۆپی ئارەقەی شەڕ دەکات و نوێنەرایەتیان دەکات، نازانم ئەنجامەکانمان لە مۆندیالدا چی دەبێت، بەڵام ئەوەی من دەیزانم ئەوەیە کە ئێمە تا کۆتا دڵۆپی ئارەقە شەڕ دەکەین 


AM:11:22:09/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌