ڕاگنیگ: ڕۆناڵدۆ هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ى پلانه‌كانم سه‌رنه‌گرێت
وێستگە سپۆرت-
ڕاڵف ڕاگنیگى ئه‌ڵمانى و ڕاهێنه‌رى پێشووى مان یونایتد داواى له ئیدارى یانه‌كه‌ى كردووه ده‌ستبه‌ردارى تواناكانى ڕۆناڵدۆ بن ، چونكه هۆكارێك بووه تێكدانى پلانه‌كانى.
ڕۆژنامەی دەیلی مایلی بریتانی ئاشكرایكردووە، ڕاڵف ڕاگنیگی ڕاهێنەری پێشووی مانچستەریونایتد لە مانگی یەكدا داوای لە ئیدارەی یانەكە كردووە، دەستبەرداری ڕۆناڵدۆ ببن.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌شڵێت: ڕانیگ بە ئیدارەی مانچستەر یونایتدی وتووە ڕۆناڵدۆ خاڵی لاوازی پێكهاتەكەیەتی و هۆكارێكیشە بۆ سەرنەگرتنی پلانەكانی.
ڕانیگ نامەیەكی ئەلیكترۆنی بۆ جون مورتۆ بەڕێوەبەری تۆپی پێی یانەكەی ناردووە و پێی ڕاگەیاندووە كە پلانی درێژخانەین لەسەر ڕۆناڵدۆ هەڵناچنرێت و باشترە دەستبەرداری ببن، بەڵام داواكەی ڕەتكراوەتەوە.
PM:04:51:04/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 1752
جار خوێنراوه‌ته‌وه