ڕیاڵ مه‌درید گورزێكى كوشنده‌ى به‌ركه‌وت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید گورزێكى كوشنده‌ى به‌رده‌كه‌وێت و تواناكانى كه‌ریم بنزیمه بۆ دوو یارى له ده‌ست ده‌دات.
شه‌وى ڕابردوو له یارى یانه‌كه‌ى به رانبه‌ر ڕیاڵ سۆسیداد بنزیمه له‌خوله‌كى 17 به‌هۆى ئازاره‌وه یاریگاى جێهێشت و لوكا یۆڤیج شوێنه‌كه‌ى گرته‌وه.
ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردەوە، بنزیمە توشى پێکانى ماسولکەیى بووە لە بەستەرەکانى قاچى چەپیدا و بەشدارى یارییەکانى بەرامبەر ئینتەر میلان لە چامپیۆنز لیگ و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە خولى ئیسپانیادا ناکات.
لاى خۆشییه‌وه كارلۆ ئەنچیلۆتى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید دواى یارییه‌كه وتى : بنزیمە کێشەى هەیە و بەرامبەر ئینتەر یارى ناکات، بەڵام لەوانەیە بۆ دێربى مەدرید بگەڕێتەوە.
AM:09:52:05/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 4860
جار خوێنراوه‌ته‌وه