بەرشەلۆنە چاوی لە تواناكانی ئەستێرەیەكی تازەپێگەیشتووە.
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی چاوی لە تواناكانی ئەلبێرتۆ مۆلیرۆی ئەستێرەی تازەپێگەیشتووی یانەی لاس پالماسە.
ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرای دەكات كە بەرپرسانی بەرشەلۆنە بە گرنگییەوە لە مۆلیرۆ دەڕوانن و پێیان وایە لە داهاتوودا دەبێتە پێدرییەكی تر بۆ یانەكەیان.
ئەلبێرتۆ مۆلیرۆ لە ڕیژی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ خوار تەمەن 19 ساڵ یاری كردووە و لە ئێستاشدا یەكێكە لە یاریزانە لاوە زۆرباشەكانی یانەی لاس پالماس.
AM:11:18:26/09/2021
ئهم بابهته 3636
جار خوێنراوهتهوه