‌ڤیدیۆ.. كرواتیا و چیك یەكسان بوون

وێستگە سپۆرت-

هەردوو هەڵبژاردەی كرواتیا وچیك  بە گۆڵێك یەكسان بوون.

لە یارییەكانی كۆمەڵەی چوارەمی یۆرۆی 2020 هەردوو هەڵبژاردەی كرواتیا و چیك ڕووبەڕووی یەكتر بونەوە ، یارییەكە 1-1 كۆتاییهات.

لەخولەكی 37 پاتریك سیچیك بە لێدانی سزا گۆڵەكەی چیكی تۆماركرد و لەخولەكی 47 ئیڤان پریسیج گۆڵی یەكسانی بۆ كرواتیا تۆماركردەوە.

بەو ئەنجامە خاڵەكانی چیك بووە چوار خاڵ و كرواتیاش یەك خاڵی هەیە


PM:10:38:18/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 1148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری