مانچسته‌ر یونایتد 40 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ ڕیاڵ مه‌درید ئاماده كردووه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا تواناكانی ڕافائیل ڤارانی فه‌ڕه‌نسی وبه‌رگریكاری ڕیاڵ مه‌درید به ده‌ستبهێنێت.
گرێبه‌ستی ڤاران له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ته‌واو ده‌بێت و تاكو ئێستاش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی.
ڕۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ڕیتانی ئاشكرای ده‌كات كه به‌رپرسانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ئاماده‌ن له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا 40 ملیۆن پاوه‌ند بده‌ن ڕیاڵ مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤاران له پێناو نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵی به‌رگری یانه‌كه‌یان.
PM:01:26:15/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 5060
جار خوێنراوه‌ته‌وه