ڤیدیۆ.. ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له ڕیاڵ سۆسیدادی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید 2-1 له ڕیاڵ سۆسیدادی برده‌وه و سێ خاڵی گرنگی به ده‌ستهێنا.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 36ی خولی ئیسپانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ڕیاڵ سۆسیدادی كرد ، یارییه‌كه 2-1 له سودی ئه‌تله‌تیكۆ كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كاراسكۆ وئه‌نخیچل كۆریا له خوله‌كه‌كانی 16 و28 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی سۆسیدادیش زوبیلیدیا له‌خوله‌كی 83 تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بووه 80 خاڵ وله پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی دایه .
AM:01:09:13/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1128
جار خوێنراوه‌ته‌وه