ڤیدیۆ.. ئارسیناڵ له وێست برۆمیجی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئارسیناڵ 3-1 له وێست برۆمیجی برده‌وه و سێ خاڵی به ده‌ستهێنا.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 35ی خولی ئینگلیزی ئارسیناڵ میوانداری یانه‌ی وێست برۆمیجی كرد، یارییه‌كه 3-1 له سودی ئارسیناڵ كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی ئارسیناڵ سمیس ڕۆی و نیكۆلاس پیپی و ویلیان له خوله‌كه‌كانی 29 و35 و 90 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی وێست برۆمیجیش ماتیۆ پێرێرا له‌خوله‌كی 67 تۆماری كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی ئارسیناڵ بووه 52 خاڵ و له پله‌ی نۆیه‌مدایه.
AM:12:39:10/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1324
جار خوێنراوه‌ته‌وه