‌كومان سوپرایزی هەیە

وێستگە سپۆرت-

ڕۆناڵد كومانی هۆڵندی و ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لە یاری گەڕانەوە قۆناغی نیوەی كۆتایی جامی شا بەرانبەر ئیشبیلیە سوپرازێك بكات.

بڕیارە شەوی چوارشەممە لە میانەی یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی كۆتایی جامی شا بەرشەلۆنە میوانداری یانەی ئیشبیلیە بكات و یاری چوون بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە سودی ئیشبیلیە كۆتایی هاتووە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوەكردووە  كە كومان دەیەوێت لەو یارییەدا سوپرایزێك بكات وشێوازی یاریكردنی بگۆڕێت لە 4-3-3 وە  بۆ 3-5-2 . واتە بە سێ بەرگریكار یاری بكات .

بەرشەلۆنە دەبێت زیاد لە دوو گۆڵ تۆمار بكات بۆ  سەركەوتن بۆ یاری كۆتایی .


AM:11:20:02/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 3036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری