ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مه‌درید به ئه‌لكۆیانۆ دۆڕا و ماڵئاوایی له جامی شای ئیسپانیا كرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید 2-1 به یانه‌ی ئه‌لكۆیانۆ دۆڕا وماڵئاوایی له جامی شای ئیسپانیا كرد.
له یارییه‌كانی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا ڕیاڵ مه‌درید بووه میوانی یانه‌ی ئه‌لكۆیانۆ، یارییه‌كه 2-1 له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌لكۆیانۆ كۆتاییهات.
له یارییه‌كه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی 1-1 به‌رانبه‌ربوون ، گۆڵه‌كه‌ی ڕیاڵ مه‌درید میلیتاو له‌خوله‌كی 45 تۆماری كرد و گۆڵی به‌رانبه‌ر ئه‌لكۆیانۆش سۆلبێس له‌خوله‌كی 80 تۆماری كرد و كاتی ئاسایی به‌و ئه‌نجامه ته‌واو بوو ، به ناچاری داوه‌ری یارییه‌كه په‌نای بۆ دوو تایمی زیاد كرا‌و برد و له‌خوله‌كی 114 كاسانۆڤا گۆڵی دوه‌می بۆ ئه‌لكۆیانۆی خاوه‌ن یاریگا تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه كۆتایهات.
به‌و شێوه‌یه ڕیاڵ مه‌درید ماڵئاوای له جامه‌كه كرد و ئه‌لكۆیانۆش گه‌یشته قۆناغی داهاتوو.
AM:01:49:21/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1732
جار خوێنراوه‌ته‌وه