ڕیاڵ مەدرید گورزێكی كوشندەی بەركەوت
وێستگە سپۆرت-
بە فەرمی سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی وكاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاری داهاتووی تیپەكەی بەرامبەر یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤیس ناتوانێت یاری بكات بەهۆی سزاوە .
رامۆس لە یاری یانەكەی بەرامبەر بیلباو كە توانی گۆڵی بردنەوەی تیپەكەی تۆمار بكات كارتێكی زەردی وەرگرت و بەهۆی كەڵەكەبونی كارتەكانیشییەو ناتوانێت بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە هەفتەی 35ی لالیگا یاری بكات .
ڕامۆس لە كۆتا حەوت یاری یانەكەیدا لە خولی ئیسپانی توانیوەیەتی پێنج گۆڵ بۆ یانەكەی تۆماربكات
PM:07:04:05/07/2020
ئهم بابهته 5820
جار خوێنراوهتهوه