‌ڕەئول گۆنزالێس نزیکە لە ڕاهێنەرایەتی یانەیەکی چاوەواننەکراو

وێستگە سپۆرت-

ڕەئول گۆنزالێسی ئیسپانی و ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید نزیکە لە وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی یانەی شاڵکەی ئەڵمانی.

ڕەئول گۆنزالێس لە نێوان ساڵی 2010 بۆ 2012 یاری بۆ یانەی شاڵکە کردووە پاش جێهێشتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید.

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەکردووە کە ڕەئول زۆر نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی شاکە پاش ئەوەی لەوەتەی یارییەکانی خولی ئەڵمانی دەستیپێکردۆتەوە ئەو یانەیە تەواوی یارییەکانی دۆڕاندووە.

بێڵد ئاشکراشی دەکات کە بەرپرسانی شاڵکە خوێندنەوە بۆ لابردنی دایڤد وارنەری ڕاهێنەری ئێستای یانەکە دەکەن و بەهێزترین پاڵێوراویش ڕەئولی ئیسپانییە  


PM:03:38:04/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 6000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌