وێنە.. بەرشەلۆنە دەستبەردارى شەش یاریزانى تیپەكەى دەبێت
وێستگە سپۆرت-
یانەى بەرشەلۆنە ئامادەیە لە گواستنەوەكانى ئەم هاوینەدا دەستبەردارى شەش یاریزانى تیپەكەى بێت لە پێناو ئەنجامدانى گرێبەستى نوێ .
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوەكردووە كە بەرپرسانى یانەى بەرشەلۆنە دەیانەوێت دەستبەردارى شەش یاریزانى تیپەكەیان بن لە پێناو ئەنجامدانى گرێبەست لەگەڵ هەریەكە لە لاوتارۆ مارتینێزى هێرشبەرى ئینتەرمیلان و پیانیچى یاریزانى یۆڤانتۆس.
ئەو ڕۆژنامەیە دەشڵێت ئەو یاریزانانە بریتین لەڤیداڵ وسیمیدۆ وجۆنیۆر فریپۆ و تۆدیبۆ وموسا واگى وڕافینا .
لە كۆتایشدا مۆندۆ دەڵێت بەرشەلۆنە دەیەوێت لە فرۆشتنى ئەم شەش یاریزانە 100 ملیۆن یۆرۆى دەسبكەوێت.
AM:11:10:27/05/2020
ئهم بابهته 16492
جار خوێنراوهتهوه