سەرۆكی یۆڤانتۆس داهاتووی ساری یەكلایی كردەوە
وێستگە سپۆرت-
ئەندریا ئەنێلی سەرۆكی یانەی یۆڤانتۆس پشتیگری خۆی بۆ ماوریسیۆ ساری راهێنەری یانەكەیان دوپاتكردەوە و پێشیوابوو لەگەڵ ساریدا دەتوانن سەرجەم نازناوەكان بەرنەوە.
لەمیانەی لێدوانێكیدا و پاش زۆری رەخنەكان بۆ ساری راهێنەریان، ئەنێلی سەرۆكی یۆڤی وتی: لەهاوینی رابردوو بەبریاری من و نێدڤید و باراتچی، ساریمان كردە راهێنەری تیپەكەمان و پشتگیری تەواوی ئەو راهێنەرەش دەكەین و متمانەمان پێیەتی كەئامانجەكانی یانەكە بەدیبهێنێت كەبردنەوەی سەرجەم نازناوەكانە.
هەروەها ئەنێلی ئاماژەی بەوەشكرد كەساری لەوەرگرتنی ئەركەكەیدا زۆرباش لەئامانجەكانی ئێمە وردبۆتەوە و بۆچونمان تەواو لەیەك نزیك بوە بۆیە گرێبەستمان لەگەڵ واژو كرد كەبەدڵنیایەوە توشی نارەحەتی زۆریش هاتین لەبەدەستهێنانی ساریدا.
PM:02:06:11/12/2019
ئهم بابهته 5948
جار خوێنراوهتهوه