‌ڤیدیۆ.. مانچستەریونایتد شكستی بە مانچستەرسیتی هێنا

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەر یونایتد یاری دێربی شاری مانچستەری لە یانەی مانچستەریونایتد بردەوە . 

لە یارییەكانی هەفتەی 16ی خولی نایابی ئینگلیزی و لە دێربی شاری مانچستەردا یانەی مانچستەریونایتد بووە میوانی یانەی مانچستەرسیتی لە یاریگای ئیتیحاد .

لە خولەكی 23 ماركۆس راشفۆرد بە لێدانی سزا گۆڵی یەكەمی بۆ مانچستەریونایتد تۆماركرد و دوای شەش خولەك مارسیاڵ گۆڵی دووەمی بۆ مان یونایتد تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو شێوەیە كۆتاییهات ، تایمی دووەم سیتی كۆنترۆڵی یاریگای كرد بەڵام تەنها توانیان گۆڵێك لە خولەكی 85 لەلایەن ئۆتامێندییەوە تۆمار بكەن ویاریەكەش بەو ئەنجامە لە سودی شەیتانە سورەكان كۆتاییهات .

بەو ئەنجامە خاڵەكانی سیتی لە 32 خاڵدا وەستاو لە پلەی سێیەمدایە ویانەی مانچستەریونایتدیش بە 24 خاڵ پلەی پێنجەمی بە كاتی گرتووە .


PM:11:25:07/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 1768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری