‌كاڵچیۆمیركاتۆ.. رۆناڵدۆ لەبیری گەڕانەوەدایە بۆ ریاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە بیری ئەوەدایە كە یانەی یۆڤانتۆس جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە یانەی ریاڵ مەدرید .

لەو بارەیەوە پێگەی كاڵچیۆ میركاتۆ ئاماژەی بەوەكردووە كە پەیوەندی خراپی نێوان رۆناڵدۆ وساری راهێنەری یانەكە وای كردووە كە رۆناڵدۆ بیر لە جێهێشتنی خامە پیرەكە بكاتەوە.

ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات ئەگەر بارگرژییەكانی نێوان رۆناڵدۆ وساری بەردەوام بن ئەوا رۆناڵدۆ لە گواستنەوەكانی زستانەدا یۆڤانتۆس جێدەهێڵێت و بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە ئەگەری هەیە بگەڕێتەوە یانەی شاهانە .


AM:11:13:14/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری