له پێناو ئه‌ستێره‌یه‌كی پریمه‌رلیگ ریاڵ مه‌درید یاریزانێكی ده‌كاته قوربانی
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاماده‌یه له پێناو گواستنه‌وه‌ی نگۆلۆ كانتێی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی چێڵسی ده‌ستبه‌رداری تواناكانی جه‌یمس رۆدریگێزی كۆڵمبی بێت.
پێگه‌یه‌ی ئێڵ دیسكیرۆی ئیسپانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاماده‌یه له پێناو گواستنه‌وه‌ی كانتێ بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ وجه‌یمس رۆدریگێز بداته یانه‌ی چێڵسی .
ئه‌و پێگه‌یه ئاشكراشی ده‌كات كه یانه‌ی چێڵسی به‌رامبه‌ر160 ملیۆن یۆرۆ ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی كانتێ بێت وئه‌م پێشنیاره‌ی ریاڵ مه‌درید كردویه‌تی له‌و بڕه‌ی یانه له‌نده‌نییه‌كه داوی كردووه نزیكده‌بێته‌وه .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی رابردوودا كانتێ خۆشحاڵی خۆی له یانه له‌نده‌نییه‌كه نیشانداوه .
PM:08:14:15/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4448
جار خوێنراوه‌ته‌وه