محەمەد سەڵاح دواجار بڕیاری ڕۆیشتنی لە لیڤەرپوڵ دا.
وێستگە سپۆرت-
محەمەد سەڵاح بە فەرمی ڕایگەیاند کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەی لیڤەرپوڵ بە جێ دەهێڵێت، وە پەیامی ماڵئاوایی ئاراستەی یانەکە و هاندەرەکانی کرد.
محەمەد سەڵاحی هێرشبەری میسڕی و یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دواجار بڕیاری ڕۆیشتنی لە یانەی لیڤەرپوڵدا و لە گرتە ڤیدیۆییەکیشدا پەیامی ماڵئاواییەکەی بە یانەکە و هاندەرەکانی ڕاگەیاند.
سەڵاح لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە ڕاستە ئەو لە یانەکە دەڕوات بەڵام هەمیشە یانەکە بە ماڵی خۆی دەزانێت و وەکو هاندەرێکی سەرسەختی یانەکەش دەمێنێتەوە.
هێرشبەرە میشرییەکە لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد کە، یانەی لیڤەرپوڵ تەنها یانەیەکی ئاسایی نییە و یانەیەکە کە هەرکەسێک لێرە بووبێت عاشقی ئەم یانەیە بووە و مێژووی ئەم یانەیەش شایەتی ئەوە دەدات کە یانەکە تەنها یانەیەکی ئاسایی نییە، وە ئەو هاندانەی کە هاندەرانی ئەم یانەیە هەمیشە بۆ یانەکەی دەکەن باوەڕپێنەکراوە.
یانەی لیڤەرپوڵیش ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە ئێستادا هیچ ئاهەنگێکی ماڵئاوایی بۆ یاریزانە میسرییەکە ئەنجام نادەن لەبەر ئەوەی ئەو یاریزانە تا کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵمان بەردەوام دەبێت، هەربۆیە ماڵئاواییکردنەکە دەخەنە ئەو کاتەی کە ئەو یاریزانە دواین یاری خۆی لە ناو یاریگای یانەکەدا ئەنجام دەدات.
محەمەد سەڵاح بەر لە 9 ساڵ لە یانەی ڕۆمای ئیتاڵییەوە پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوڵەوە کرد و لە ماوەی ئەو 9 وەرزەدا بەژداری لە 435 یاریدا کردووە و توانیویەتی 255 گۆڵ تۆمار بکات و 119 ئەسیتیش بۆ هاورێکانی دروست بکات.
AM:10:21:25/03/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه