‌گریزمان پەیوەندی بە یانەیەکی ئەمریکییەوە کرد.

وێستگە سپۆرت-

ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری فەڕەنسی لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندیکرد بە یانەی ئۆرلاند سیتی ئەمریکییەوە. 

شەوی ڕابردوو بە شێوەیەکی فەرمی یانەی ئۆرلاند سیتی گرێبەستکردنیان لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری فەڕەنسی و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریددا ڕاگەیاند و درێسی ژمارە 7 ی یانەکەیان پێ بەخشی و بە دەزگاکانیان ناسان. 

گرێبەستی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بەو شێوازەیە کە تاکۆتایی ئەم وەرزە لە ئەتلەتیکۆ بەردەوام دەبێت و لە پاش کۆتایی هاتنی وەرزەکە پەیوەندی بە یانە ئەمەریکییەکەوە دەکات. 

گرێبەستەکە بۆ ماوەی دوو وەرزە و بەو شێوەیەش گریزمان تا کۆتایی ساڵی 2028  لەگەڵ یانە ئەمریکییەکەدا بەردەوام دەبێت. 

گریزمان تاوەکو ئێستا لە کاروانە وەرزشییەکەیدا بەژداری لە 693 یاریدا کردووە و توانیویەتی 248 گۆڵ تۆمار بکات و 136 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە. 


AM:09:31:25/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری