‌ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەستى ئاردا گولەر نوێ بکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیال مەدرید ئامادەکاری دەکات بۆ خەڵاتکردنی  ئاردا گولەر، بەهۆی ئاستە سەرنجڕاکێشەکانی لە سەرەتای وەرزی ئێستاوە لەژێر سەرپەرشتی چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر.

بەگوێرەی تۆڕی دیفێنسا سێنتڕاڵ، یانەی ڕیال مەدرید بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئاردا گولەر دەکاتەوە، بەو مەرجەی بەدرێژایی وەرزەکە پێگەی سەرەکی خۆی بپارێزێت و بەردەوام بێت لە ئاستێکی بەرز.

ئاردا گولەری تەمەن 20 ساڵ، لە ساڵی 2023 پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد و گرێبەستەکەی تا ساڵی 2029 بەردەوام دەبێت.

ئاردا گولەر لە ئێستادا موچەی ساڵانەی دوو ملیۆن و 600 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت، بەمەش دەبێتە کەمترین مووچە لە پێکهاتەی یانەکەدا.

ڕیال مەدرید بیر لە درێژکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە پێشووەکەی فەنرباخچە دەکاتەوە تا ساڵی 2031 و مووچەکەی بۆ 4.5 ملیۆن یۆرۆ بەرز بکاتەوە.


AM:10:03:13/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌