چێڵسی وادەی گواستنەوەی ئەستێرەیەکى بەرشەلۆنەی دیاریکرد
وێستگە سپۆرت-
یانەی چێڵسی دەیەوێت ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری ئۆرۆگوای لە یانەی بەرشەلۆنە بگوازێتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی فوتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، یانەی چێڵسی ئارەزووی گواستنەوەی ئاراوخۆی هەیە و توانای گواستنەوەی هەیە لە ئەگەری بەردەوامبوونی کێشە داراییەکانی بەرشەلۆنە.
لە ڕاپۆرتەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێناچێت چێڵسی لە گواستنەوەی زستانەدا ڕوو لە ئاراوجۆ بکات، بەڵام لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ئەو بژاردەیە بە کراوەیی دەمێنێتەوە.
بەهای ئەو ئەستێرەیە لە بازاڕدا 35 ملیۆن یۆرۆیە
ئاراوخۆی تەمەن 26 ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٣١ کۆتایی دێت.
ئاراوخۆ لە ساڵی ٢٠١٨ لە یانەی ئۆرۆگوای بۆستن ڕیڤەرەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد. لەو کاتەوە تا ئێستا ١٨٢ یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و ١١ گۆڵی تۆمارکردووە و ٧ ئەسیستیشی کردووە.
AM:09:04:13/10/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه