یەكەم گرێبەستی لیڤەرپوڵ بۆ ئیساك ڕەتكرایەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی نیوكاسڵی ئینگلیزی یەكەم گرێبەستی لیڤەرپووڵی بۆ گواستنەوەی ئالیكساندەر ئیسحاقی سویدی ڕەت كردەوە.
دەیڤد ئۆرنشتاینی ڕۆژنامەنووس ئاشكرای دەكات، لیڤەرپووڵ گرێبەستێكی فەرمی بە بڕی 120 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئیسحاق پێشكەشی نیوكاسڵ كرد، بەڵام نیوكاسڵ دەستبەجێ ئۆفەرەكەی ڕێدزی ڕەت كردووەتەوە.
سەرچاوەكە ئەوەش ڕوون دەكاتەوە، نیوكاسڵ بۆ دەستبەرداربوون لە هێرشبەرەكەی داوای 150 ملیۆن پاوەندی لە لیڤەرپووڵ كردووە و ئامادەش نین لەو بڕە پارەیە كەمتر بیفرۆشن.
لە لایەكی دیكەشەوە فابریزۆ ڕۆمانۆ ئەوە دەخاتە ڕوو، نیوكاسل هەوڵیداوە گرێبەستی ئیسحاق نوێ بكاتەوە و هاوینی داهاتوو برگەی شكاندنیش لەخۆ بگرێت، بەڵام ئیسحاق بەو داواكارییە ڕازی نەبووە و بە بەرپرسانی یانەكەی ڕاگەیاندووە، دەیەوێت لەم هاوینە پەیوەندی بە لیڤەرپووڵەوە بكات.
جێگای ئاماژەیە، یاریزانە سویدییەكە لەگەڵ نیوكاسڵ گەشتی بۆ ئامادەكاری وەرزی نوێ نەكردووە و ڕۆژنامەكانیش دووپاتی دەكەنەوە لەم هاوینەدا ڕوو لە لیڤەرپووڵ دەكات.
هێرشبەرە 25 ساڵانەكە لە هاوینی 2022 لە ڕیاڵ سۆسیدادەوە بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە كرد و تاوەكو هاوینی 2028 گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەردەوامی هەیە.
PM:08:10:01/08/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه