هالاند: وەرزی رابردوو هەڵەبووم
وێستگە سپۆرت-
ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری مانچستەر سیتی دان بەوەدا دەنێت، هەڵە بووە كاتێك وەرزی ڕابردوو لێدانێكی سزای بە عومەر مەڕمووش داوە.
لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەی "تایمزی بەریتانی، سەرەتا هێرشبەرەكە وتی: هەست بە ئاسوودەیەكی زۆر لە یانەكە دەكەم، چونكە زۆر متمانەیان پێمە، بەڵام كەس نازانێت لە داهاتوو چی ڕوودەدات.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی وەرزی ڕابردوو هالاند ئەوەی خستەڕوو، ناتوانێت ئێستا بیر لە وەرزی پێشوو بكاتەوە، بەڵام بەڕاستی باش نەبووە و پێویستە ئێستا بیر لە داهاتوو بكەنەوە.
لە كۆتایدا ئێرلینگ دان بە هەڵەی خۆیدا دەنێت كاتێك وەرزی ڕابردوو لە یاریی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا لێدانێكی سزای بە مەڕمووش داوە و ڕایگەیاند، بەرپرسیارێتی لەدەستدانی ئەو لێدانە بە تەواوی لە ئەستۆی خۆی دایە، نەدەبوو لێدانەكە بداتە یاریزانێكی نوێی تیپەكە.
AM:11:14:01/08/2025
ئهم بابهته 1116
جار خوێنراوهتهوه