‌فەنەرباخچە سكرینار و سیمدۆی گواستەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی فەنرباخچەی توركی گواستنەوەی هەریەكە میلان سكریناری بەرگریكاری پاریس سانجێرمان و نیڵسۆن سیمۆدی لە یانەی وڵڤرهامتۆنەوە ڕاگەیاند.

یانەی فەنرباخچە لەژێر سەركردایەتی مۆرینیۆدا وەرزی ڕابردوو واتا 2024-2025 نەیتوانی هیچ نازناوێك بەدەستبهێنێت و لە وەرزی داهاتوودا هەوڵدەدات ڕكابەری لەسەر پاڵەوانێتی بكات.

یانەكە لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر گرێبەستی هەمیشەیی میلان سكرینیای بەرگریكاری سلۆڤاكیی لە یانەی پاریس سانجێرمان ڕاگەیاند بۆ ماوەی چوار وەرز و تا هاوینی 2029.

ئەو یاریزانە نیوەی وەرزی ڕابردوو بەشێوەی خواستن لەگەڵ یانە توركیەكە لە مانگی یەكەوە تا كۆتایی وەرز بەسەر بردووە.

هاوكات یانە توركییەكە  گرێبەستی سێمیدۆی لە یانەی وۆڵڤەرهامپتۆن ڕاگەیاند بۆ ماوەی دوو ساڵ تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ واژوو كردووە 


AM:11:13:01/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌