‌مارسیلیا گەڕانەوەی ئۆبامیانگی ڕاگەیاند

وێستگە سپۆرت-

یانەی مارسیلیای فەڕەنسی جارێکی دیکە گەڕانەوەی پێر ئیمریک ئۆبامیانگی گابۆنی بۆ ڕیزەکانی ئاشکرا کرد.

وەرزی 2023-2024 لە هەمان یانەی ئێستایەوە ئۆبا کیشوەری ئەورووپای بەرەو خولی سعودی و یانەی قادیسیە جێهێشت لەو وەرزەی یانە فەڕەنسییەکە توانی 17 گۆڵ بنووسێتەوە.

دوای تەنیا یەک وەرز یانەی مارسیلیا بە فەڕمی گەڕانەوەی هێرشبەرە گابۆنییەکەی ڕاگەیاند بە گرێبەستێک کە ماوەکەی دوو وەرزە و تاکو هاوینی 2027 واژووی لەسەر کراوە.

وەرزی ڕابردوو ئۆبامیانگ لەگەڵ قادیسیە لە 36 یاریدا توانی 21 گۆڵ تۆمار بکات، ئەوەش وایکرد دووبارە مارسیلیا هەوڵی گەڕانەوەی بدات کە تایبەتی لە وەرزی نوێدا دەیانەوێت لە خولی فەڕەنسی ڕکابەری بکەن و لە چامپیۆنسلیگیش هەنگاوێکی باش بنێن.


PM:08:01:31/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌