‌لاپۆرتا: لامین بەراورد مەكەن بە مێسی

وێستگە سپۆرت-

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ڕەتی دەکاتەوە، لامین یەماڵ بەراورد بکات بە لیۆنێل مێسی، چونکە پێیوایە لیۆ هەموو شتێکی بردووەتەوە.

لەمیانەی نوێترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ پێگەی فەڕمی یانەکەی، سەرەتا لاپۆرتا وتی: لامین کەسایەتییەکی بەهێزی هەیە هەروەک چۆن مێسی لە سەردەمی خۆیدا هەیبووە، بەڵام وەک دەزانن لیۆ باشترین یاریزانی جیهانە و ناکرێت بەراوردی هیچ یاریزانێکی دیکە بکرێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی سەرۆکەکەی بلاوگرانا ئاشکرای کرد، مێسی هەموو شتێکی بەدەست هێناوە و بەلایەوە باشترینە لە مێژوودا، بەڵام وەک دەزانن جیهان بەردەوام یاریزانی گەورەی تیادا سەر هەڵ دەدات.

لاپۆرتا باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا هیچ یاریزانێک لەو پێگەیەی لامین یەماڵ یاری تیادا دەکات باشتر نییە لە هێرشبەرەکەیان و جگە لەوەش پێدری و ڕافینیا دوو یاریزانی دیکەی بە توانان لە تۆپی پێی ئێستادا.



PM:07:58:31/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌