‌دیاز دڵی راهێنەری بایرن میونخ خۆش دەكات

وێستگە سپۆرت-

لویس دیازی كۆڵۆمبی و یاریزانی نوێی بایرن میونخ ڕاگەیاند، دەتوانێت لەگەڵ تیپەكەدا لە دوو شوێنی یاریگادا یاری ئەنجام بدات.

هێرشبەرەكە بە نزیكەی 75 ملیۆن یۆرۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕووی لە یانە باڤارییەكە كرد.

لە ساتی ناساندنی وەك یاریزانی نوێی بایرن و ڕێكخستنی كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی، دیاز وتی: ویستم بچمە میونخ چونكە ئامانجەكانی لەگەڵ مندا یەك دەگرێتەوە، جگە لەوەش یانەیەكی گەورەیە و دەمانەوێت هەموو نازناوەكان ببەینەوە و ئامانجی منیش یارمەتیدانی تیپەكە و بەدەستهێنانی ئەنجامی باشە، ناش توانم بڵێم من بایەخی 75 ملیۆن یۆرۆم نییە كە پێم دراوە.

لویس ئاماژە بەوەش دەدات، توانای ئەوەی هەیە لە دوو جێگەی یاریگادا یاری ئەنجام بدات، وەك هێرشبەری سەرەڕم و هێرشبەری باڵەكانیش، بەڵام ڕاهێنەر ئاگاداری كردووەتەوە وەك هێرشبەری باڵی چەپ سوودی لێوەردەگرێت.

هێرشبەرە نوێیەكەی بایرن ئەوەش دەخاتەڕوو، قسەی لەگەڵ فلۆریان ڤێرتز كردووە و پێی وتووە بوندسلیگا زۆر چڕ و پڕە و بەراورد دەكرێت بە پرێمەرلیگ و یاریگاكانی هەمیشە پڕن لە هاندەر و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستووە.


PM:07:49:31/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌