له سلێمانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا کرێکارێک گیانی لەدەستدا
وێستگه نیوز ـ
تەقینەوەیەکی گەورە، لەکارگەی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی روویداو کەسێک گیانی لەدەستداو سیانی تریش برینداربوون.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
سەرکەوت ئەحمەد، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: لە کارگەیەکی توانەوەی ئاسندا لە ناوچەی تانجەرۆ لە شاری سلێمانی تەقینەوەیەک روویداوە، بەهۆی ئەوەی له‌كاتی تواندنه‌وه‌ی ئاسندا به‌هۆی بوونی گوللـه‌ی تۆپ و كه‌پسوولی هاوەن هه‌بووه له پاشماوه‌ی ئاسنه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌شی باسكرد، به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه كرێكارێكی عه‌ره‌ب گیانی له ده‌ستداوه و سیانی دیكه‌ش بریندار بوون، كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوان چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه، نوێنه‌ری كۆمپانیاكه و ئه‌و كرێكاره‌ی له‌سه‌ر شۆفڵه‌كه بووه رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
AM:10:13:15/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 10784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت