ئاماری نوێی تووشبوانی كۆرۆنا لەسلێمانی بڵاوكرایەوە
وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی 20 تووشبووی نوێ داخڵی نەخۆشخانەكان كراون و 3 تووشبووش چاكبوونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ 20 تووشبووی نوێ داخڵی نەخۆشخانەكان كراون، لەبەرامبەریشدا تەنها 3 تووشبوو چاكبوونەوە و 4 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئاماری ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، تائێستا 134 هەزار و 656 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 114 هەزار و 845 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 3 هەزار و 814 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
PM:09:05:13/04/2021
ئهم بابهته 4028
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت