گەنجێک لە شاخی هەزارمێرد کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
وێستگه نیوز-
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 رایدهگهیهنێت، گەنجێک لە شاخی هەزارمێرد کەوتۆتەخوارەوە و گیانی لەدەستداوە، ئاماژه بهوهشدهكات گەنجەکە هیچ ناسنامەیەکی پێنییە و نەناسراوەتەوە، تەرمەکەشی رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122، بە وێستگه نیوزى راگهیاند "کەمێک لەمەوبەر گەنجێک لە شاخی هەزارمێرد کەوتۆتەخوارەوە و گیانی لەدەستداوە".
وتیشی "گەنجەکە هیچ ناسنامەیەکی پێنییە و نەناسراوەتەوە، تەرمەکەشی رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە".
شاخی هەزارمێرد دەکەوێتە گوندی هەزارمێردی سەر بە ناحیەی بەکرەجۆ لە پارێزگای سلێمانی.
PM:06:24:10/04/2021
ئهم بابهته 3608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت