تەندروستی هەولێر لەبارەی هاوڵاتییەک کە ڤاکسینی وەرگرتووە ڕوونکردنەوە دەدات
وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی هاوڵاتییەک بڵاوکردووەتەوە کە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا نیشانەی لێدەرکەوتووە و دەڵێت، "دوو رۆژ پێش ئێستا ڤاکسینەکەی وەرگرتووە و رۆژی دواتریش تووشی ئازاری لەش و تا هاتووە و ئەوەش چاوەڕوانکراوە".
هاوڵاتییەک لە شاری هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە . لە فەیسبووکی خۆی پۆستێکی کردووە و وێنەیەکی بڵاوکردووەتە دەڵێت، "بەداخەوە پاش سێ رۆژ لە بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە رۆژی دووەمەوە تەندروستیم تەواو تێکچووە، ئێستاش کەوتمە نەخۆشخانەی فریاکەوتن".
ئەو هاوڵاتییە ناوی محەمەد سەباح-ە و خۆی وەک مامۆستای ئایینی ناساندووە، ئاماژەی بەوە کردووە، "ئێمە زیاد لە 10 کەس ئەم ڤاکسینەمان بەکارھێنا، تەنیا من تەندروستیم تێکچووە. داوا لە ھاووڵاتیان دەکەم خۆیان بپارێزن و ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاربھێنن".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لەبارەی قسەکانی ئەو هاونیشتمانییە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "رۆژی دووشەممە 04-05-2021 لە بنکەیەکی تەندروستی پێکوتەی دژە کۆرۆنای وەرگرتووە، بۆ رۆژی سێشەممە تووشی ئازاری لەش و تا هاتووە، کە ئەم نیشانە لاوەکیانەی وەك تا و لەرز و ژانی لەش چاوەڕوانکراوە و لە هەندێك کەس روودەدات و لەوانەیە بۆ 24 تاوەکو 48 کاژێر بمێنێتەوە."
لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا هاتووە "ئەم هاونیشتمانییە ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کردووە و چارەسەری تەواوی پێشکەشکراوە بۆ ماوەکی کاتی ماوەتەوە و دواتر نێردراوەتەوە ماڵەوە." ئاماژە بەوەش دراوە کە "تیمی پاراستنی تەندروستی پەیوەندییان بەو هاونیشتمانییە کردووە و بەردەوام چاودێری دۆخی تەندروستی دەکەن و تەنها پێویستی بە پشوو هەیە."
PM:10:30:07/04/2021
ئهم بابهته 5004
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت