وێستگه نیوز زانیاری له‌سه‌ر لێبڕینی مووچه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌چه‌ند رۆژی ڕابردوودا بودجه‌ی كۆكراوه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رزترده‌بێت
وێستگه نیوز-
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رگه‌می ئه‌وه‌یه بڕی لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مكاته‌وه كه له‌ئێستادا بڕه‌كه 21%.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، تایبه‌ت به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند ئه‌گه‌ر زۆره له م مانگه‌دا له 18% لێبڕین له‌فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ببردريَت، ئه‌مه‌ش وه‌ك جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاریدا به‌پێی كۆكردنه‌وه‌ی بڕی داهات لێبڕینه‌كه ئه‌نجامبدات.
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌چه‌ند رۆژی ڕابردوودا بودجه‌ی كۆكراوه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رزترده‌بێت له‌مانگی یه‌ك و دووی 2021 ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان له‌كاروباری ئاسایی خۆیاندابوون و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی گومرگیش پێچه‌وانه‌ی رۆژانی كه‌رنتینه كاریانكردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌ڵێن حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداش به‌ره‌و رێكه‌وتن بڕۆن كه ئه‌مه‌ش رێگایه‌كی باشتر پیشانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات به‌جۆرێك به‌شه لێبڕین ئه‌وه‌نده‌ی تر كه‌مبكاته‌وه.
له‌ئێستادا بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی پێدانی مووچه‌وه له‌دوو مانگی ڕابردوودا له‌كاتی خۆیدا بوژاندنه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه جموجۆڵی ته‌واوی پێوه دیاره.
سه‌رباری قه‌یرانی ئابوری به‌هۆی دابه‌زینی نه‌وته‌وه له‌ساڵی 2014 هه‌رێمی كوردستان رووبه‌رووی چه‌ندین قه‌یرانی سیاسی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆته‌وه‌و به‌شێك له‌سیاسییه‌كانی هه‌رێم پێینوایه كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌غدا هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌مووچه‌وه نییه به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌تی به‌غداوه هه‌یه به‌رامبه‌ر كورد. به‌غداش باسی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان نه‌وت ڕاده‌ست ناكه‌ن هۆكاری قه‌یرانه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵئه‌دات به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی له‌به‌ر ده‌ستێتی له‌پێویستی به به‌غدا ده‌ربچێت و هه‌ر بۆیه باس له‌شه‌فاف بوونی كه‌رتی ئابوری ده‌كه‌ن و له‌وبوارشدا پلانیان ڕاگه‌یاندووه.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم رۆژی 24/2/2021 ڕایگه‌یاند لەئێستادا وەزارەتی دارایی لەچوارچێوەی پەرەپێدانی شەفافیەت و رێکخستنەوەی سیاسەتی دارایی سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 ی هەرێمی کوردستان، لەو پڕۆژەیەدا دوای چەندین ساڵ سەرجەم داهات و خەرجی وەزارەتەکان دیاریدەکرێت و پڕۆژەکەش لەچەند رۆژی داهاتودا ئامادە دەکرێت و رەوانەی پەرلەمان دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشوتر رۆژنامەنوسان و دەزگاکانی راگەیاندن رەخنەیان لە ناشەفیەتی داهات و خەرجی کەرت نەوت دەگرت، بەڵام لەئێستادا و بۆیەكەمجار بەشەفافی داهاتی نەوت، قەرزەكانی نەوت، خەرجیەكانی نەوت هەموی دێتە پرۆژە بودجەی هەرێم، ئەوەش "هەنگاوێکی گەورەیە بەئاقاری چاکسازی، چونکە لەو رێگەیەوە بەهەدەردان نامێنێت و داهاتەکان بەڕێک و پێکی کۆدەکرێتەوە و جارێکی دیکە بەدادپەروارانە دابەشدەکرێتەوە بەسەر هەمو سێکتەر و وەزارەتەکان".
وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا باسی لەوەکرد، "كێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا كێشەیەكی سیاسیە بە پلەی یەكەم، ئەوان بودجەی هەرێمیان كردوە بە كارتێكی فشار بۆسەر هەرێم، بۆ ئەوەی هەرێم واز لە كەرتی نەوت و مەلەفی نەوت بهێنێت كە مافێكی یاسایی و دەستورییە".
ئەوەشی خستەڕو، لەئێستادا داهاتی ناوخۆ زیادیکردوەو "ئەگەر باشتر بێت، بڕی لێبڕینی موچەش كەمتر دەبێتەوە".
PM:04:35:03/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 66360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت