مەسرور بارزانی بە بۆنەی گەشتنی ڤاکسینی کۆرۆناوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی گەشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا پەیامێکی ىلاوکردەوە و رایگەیاندووە، سوپاسی کۆماری چین دەکەن بۆ ئەم هاوکارییە مرۆییە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "خۆشحاڵم به گه‌یشتنی یه‌كه‌م كاروانی ڤاكسینی دژ به ڤایرۆسی کۆڕۆنا (COVID-19 ) بۆ هه‌رێمی كوردستان، کە لە لایەن وڵاتی چینەوە بەخشراوە".
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، "سوپاسی کۆماری چین ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م هاوكارییه مرۆییە، كه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ هەوڵەکانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌مان دژ به ڤایرۆسه‌كه و پاراستننی پزیشكان و كارمه‌ندانی هێڵی پێشه‌وه".
مەسرور بارزانی دەڵێت، پاش په‌سه‌ندكردنی پلانی دابه‌شكردن، ڤاكسینه‌كان بۆ سه‌نته‌رەکانی دیاریكراو له هەموو پارێزگاکان دابین ده‌كرێت بۆ ئەوەی بدرێ به‌و گروپانەی له هێڵی پێشەوەن و مەترسییان لەسەرە.
سەرۆکی حکومەت جەجتی کردۆتەوە لەوەی، حکومەتی هەرێمی کوردستان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ، کار ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسین و دڵنیابوون لە دابینکردنی بەشی هەرێم لەو بڕە ڤاکسینەی بە حکومەتی فیدراڵ دەدرێت، ئەوان لەگەڵ کۆمپانیا پێشەنگەکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسین، ڕاستەوخۆ لە پەیوەندیداین بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسینی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت، "من بەجددی کار لە سەر ئەم بابەتە دەکەم و بەدواداچوون ده‌كه‌م بۆ دڵنیابوون لەوەی، هەر کوردستانییەک بە زووترین کات ڤاكسینی پێ بگات".
راشیگەیاند، "بێگومان ئەمە كارێكی ئاسان نابێت، بەڵام ده‌بێت ڤاكسین بۆ زیاتر له 6 ملیۆن هاووڵاتی هەرێم دابین بكه‌ین، حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئێستا كار له سه‌ر ئەنجامدانی بەرنامەیەکی کوتانی گشتگیر بۆ دانیشتووانی هەرێم دەکات، كه تیمی ته‌ندروستی و کارمەندانی هێڵی پێشه‌وه‌ی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و ئەوانەی مەترسیی تووشبوونیان هەیە دەگرێتەوە، پاشان كوتانی زۆرترین ڕێژه‌ی هاووڵاتیان به‌پێی ته‌مه‌ن و ڕێنماییە دیاریکراوەکان دەست پێ دەکات . هیوادارین دوای ئەم قۆناغە، بتوانین بگەڕێینەوە سەر ژیان و گوزەرانی خۆمان و دۆخی ئابووریش گەشە بکاتەوە".
PM:08:57:02/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت