لە کاتی بوک گواستنەوەدا هەشت کەس بە چەقۆ بریندارکران
وێستگه نیوز-
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە رایدهگهیهنیت، لە ئاههنگى بوک گواستنەوەدا هەشت کەس برینداربوون و گەیەنراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر،كه بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە سیانیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراون.
محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە، رایگهیاند :" ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاههنگى بوک گواستنەوەدا هەشت کەس برینداربوون و گەیەنراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر، كه بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە سیانیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراون"
وتیشى:" زۆربەی ئەو کەسانە بە چەقۆ و خەنجەربۆکس بریندارکراون و بەشێکیشیان ئۆتۆمبێل شێلاندونی"
رووداوەکە لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل بووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەدوای ئۆتۆمبێلی بووک و زاواوە بوون.
PM:10:52:26/02/2021
ئهم بابهته 5632
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت