بانکی سەیدسادق 50 ملیۆن دینار بۆنەخۆشخانەی شەهید شەوکەت دەگەڕێنێتەوە


وێستگەنیوز- کامەران کەریم
دوای ئەوەی دوێنێ موچەی مانگی شوباتی‌ کارمەندانی تەندروستی دابەش کرا، لیژنەی دابەشکردنی موچە بڕی 50 ملیۆن کەمتر لە موچەی فەرمان بەرانیان وەرگرتبوو، وه‌ دوای وردبینی لە لایەن کارمەندانی بانکی سیدصادق پارەکە گەڕێنرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لەقەزای سەیدسادق.

وێستگە نیوز لەتێلیگرام جۆین بكە

ئاری عەلی سەعید،بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لەقەزای سەیدسادق بەوێستگەنیوز- ی ڕاگەیاند، مووچەی کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانەی شەهیدشەوکەت زیاتر له‌ 398 ملیۆن ،لیژنەی دابەش کردنی مووچە ،مووچەی مانگی شوباتیان لەبانکی سەیدسادق وەرگرتووە دوێنێ 5 شەممە دەستیان کردبە دابەشکردنی موچەی مانگی دوو .

وتیشی، دواتر پارەکە کەمی کردووە حساباتیان کردووە دەرکەوتووە 50 ملیۆن دینار کەمی هەیە، بەنوسراوی فەرمی بانکی سەیدسادق لەکەمکردنەکە ئاگادار کردەوە.

ناوبراو ڕونیشیکردەوە، بانکی سەیدسادق دوای ووردبینی بۆیان دەرکەوت ئەو 50 ملیۆن دینارە کەمتر نێردراوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی  ئەو بڕە پارەیان گەڕاندەوە و کێشەکە چارەسەرکرا.


PM:03:20:26/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 4052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو