پارێزگایەكی عێراق هۆشداری توند سەبارەت بەبڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەدات


وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای میسان رایگەیاندووە، ڤایرۆسی كۆرۆنا لەپارێزگاكەیان بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لەهەڵكشانە و داوای پابەندبوونی زیاتر دەكات بەڕێنماییەكان.

وێستگە نیوز لەتێلیگرام جۆین بكە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای میسان لەڕاگەیاندراوێكدا هۆشداری توندی داوە لەبارەی مەترسییەكانی كۆرۆنا و بەرزبوونەوەی رێژەی توشبووانی ئەو ڤایرۆسە و رایگەیاندووە، تادێت ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی بەرچاو روو لە هەڵكشان دەكات.

تەندروستی میسان ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەر هاوڵاتیانی ئەو پارێزگایە بە وریایی و هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە نەكەن، بە تەواوی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە كۆنتڕۆڵ دەردەچێت، بۆیە دەبێت هاوڵاتیان بە تەواوی پابەندی رێكار و رێنماییە تەندروستییەكان بن.


PM:12:31:26/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت