له عیراق شه‌ش كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 746 توشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، شه‌ش كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی كانونی یەكەمی2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا 746 توشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی توشبووان گه‌یشته 610 هه‌زار و 598 كه‌س.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، شه‌ش كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەمەش كۆی گشتی گیان له ده‌ستدانیش گه‌یشته 12 هه‌زار و 968 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له ئاماره‌كه‌دا ئاشكراشیكردووه، هه‌زار و909 كه‌س چاكبونه‌وه‌ته‌وه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه، به‌وه‌ش ژماره‌ی چاكبوونه‌وه 574 هه‌زار و 920 كه‌سی تێپه‌ڕاندووە.
PM:04:20:20/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت