پێشبينیی كه‌شناسیی هه‌رێم بۆ به‌فر و بارانی ئه‌مشه‌و


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات ئه‌مشه‌و ئەمشەو ئاسمان لە ناوچەکانی‌ باکوری‌ هەرێم نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی‌ کەمێک نمەباران و بارینی‌ بەفرێکی‌ کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان، راشیگه‌یاند كه‌ له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران له‌ مێرگه‌سۆر باریووه‌.

كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و هه‌ینی 15ی كانونی دووه‌می 2021، ئاسمان لە ناوچەکانی‌ باکوری‌ هەرێم نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی‌ کەمێک نمەباران و بارینی‌ بەفرێکی‌ کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکانی‌ باکور و دروستبوونی‌ تەم و (تەمۆکە) بەتایبەت لە ناوچەکانی‌ باکور و باکوری‌ ڕۆژهەڵات.

سه‌باره‌ت به‌ رێژه‌ی بارانبارین له‌ ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌ كه‌ زۆرترین باران له‌ ناوچه‌ی مێرگه‌سۆر بوو كه‌ رێژه‌كه‌ی 16.8 ملم بووه‌، له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ش رێژه‌كه‌ به‌مجۆره‌ بووه‌:


PM:09:43:15/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 14768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت