عەلی حەمە ساڵح: دەمانەوێت رۆژی چوارشەممە بەرپرسانی حکومەت بێنە پەرلەمان
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی دروستبوونی پشێوییه‌وه له نێوان په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه جیاوازه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان هەڵگیرا.
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبوەوە، بەهۆی ئەوەی باسکردنی مووچە نەخرابوە بەرنامەی کارەوە، گرژی دروستبوو لەناو هۆڵی پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمان کۆبونەوەکەی هەڵگرت.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان په‌رله‌مان به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی تاووتوێی قاچاخچێتی خاڵه سنوورییه‌كان بكرێت.
وتیشی: "دەمانەوێت رۆژی چوارشەممە، بەرپرسانی حکومەتی هەرێم بێتە پەرلەمان، دەشڵێت، هۆکاری نەدانی مووچە بەشێکی رێکنەکەوتنە لەگەڵ بەغدا، بەشێکی ئەو قاچاغە رێکخراوەیە، کە رێککەوتنی لەسەر کراوە و دامەزراوە حکومییەکانی لە پشتە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هیچ کات و بڕیارێک بۆ دابەشکردنی مووچە نییە.
هاوكات ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌وان یاسای چاكسازییان ده‌ركردووه بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی بڕواته سه‌ر سكه‌ی خۆی.
وتیشی: "راپۆرتێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته په‌رله‌مان كه به ته‌فاسیل باسی گفتوگۆكان له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات، بۆیه ئێمە دەمانەوێت ئەمڕۆ باسی دۆخی دارایی و قەیرانی مووچە و خاڵە سنوورییەکان بکرێت، بەڵام دەبێ بەرپرسانی حکومەت ئامادەبن کە ئەوان ئەمڕۆ ئامادە نابن و رۆژی چوارشەممە نوێنەری حکومەتیش دێتە پەرلەمان".
بەرنامەی کاری کۆبونەوەی ئەمڕۆی کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان، پێکهاتبوو لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازه یاسای په‌روه‌رده و خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، پێشنیازه یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.
بەشێکی تری بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، خوێندنه‌وه‌و گفتوگۆكردنی هه‌ردوو راپۆرتی لیژنه‌ی (په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی) و لیژنه‌ی (رۆشنبیر‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان)، سه‌باره‌ت به (دیارده‌ی كۆچی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات)، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.
PM:12:39:30/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت