ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاووتوێی داهات و خه‌رجییه‌كان له هه‌رێم ده‌كات
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی جێگرەکەی بۆ تاوتوێکردنی دوو پرس کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی تشرینی دووه‌می 2020 ی ئەنجوومەنی وەزیران بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ تاووتوێكردنی ئەم بابەتانەیە:
• داهات و خەرجییەكان و دوا پێشهاتەكانی رێرەوی دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.
• پێشنووسی پەیڕەوی (دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان).
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌كاتێكدایه كه فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران تا ئێستا مووچه‌ی مانگی 10ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه و چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكرێت.
AM:09:07:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت