په‌رله‌مانتارێكی عیراق به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
حسێن جاسم زوھەیری
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی ئیئتلافی فه‌تح له‌سه‌ر پشكی پارێزگای دیاله دوای توشبونی به ڤایرۆسی کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی لوبنان گیانی له‌ده‌ستدا.
سایتی سۆمه‌رییه نیوز بڵاویكرده‌وه كه حسێن جاسم زوھەیری، په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی فه‌تح كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، دوای توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی گیانی له‌ده‌ستداوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ئەو پەرلەمانتارە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی لوبناندا کۆچی دوایی کردوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەمە دووەم پەرلەمانتاری عیراقە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیان لەدەستبدات، لە پێشتریشدا غیدا کمبش پەرلەمانتار لەسەر پشکی ھاوپەیمانی ھێزە عیراقیەکان لە مانگی تەمموزدا کۆچی دوایی كرد.
تائێستا له عیراق 539 هه‌زار و 749 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 469 هه‌زار و 784 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و 12 هه‌زار و 31یش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:11:00:24/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت